دادگای سوریا سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا و ماهیر ئەسەدی برای و نەجیب عاتیف-ی پورزایان دهركرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی دیمەشق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سووریا و ماهیر ئەسەدی برای دەرکرد کە تۆمەتباربوون بە کوشتنی ئەنقستی هاووڵاتییانی سووریا.
هەر لەو دانیشتنەدا بڕیاری لەسێدارەدان بۆ عەتیف نەجیبی خاڵۆزای بەشار ئەسەدیش دەرچوو کە لە نێو قەفەسی دادگاکەدا ئامادە بوو.
نەجیب عاتیف، تا ساڵی 2011 بەرپرسی لقی ئەمنی سیاسی پارێزگای دەرعا بوو و بە هۆکاری ئەو تاوانانەش دادەنرێت کە بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان کاتێک بڕیاری ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی 15 منداڵی دا کە دروشمیان لە دژی ڕژێمی ئەسەد نووسیبوو.