وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه گه‌یشتۆته 2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئاوێنه: باسم محه‌مه‌د، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌دوای كردنه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی چاره‌سه‌ركردنی غاز له كێڵگه‌ی نه‌وتی فه‌یحا له به‌سره، له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
ئاماژەی بەوەش کرد، چوار کەشتیی نەوتهەڵگر هه‌ن كه هەڵگری نەوتی خاوی عێراقن.
ئاشكراشیكرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە تێکڕا دوو ملیۆن بەرمیل بوە له رۆژێكدا، لە کاتێکدا كۆی گشتی هه‌نارده‌كردن له مانگی حه‌وتدا، 49 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ست به نه‌وت له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی هەناردەی نه‌وت.
وتیشی، زیاتر له 85%ی بودجه‌ی عێراق پشتی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کۆنسۆرتێۆمێک له‌نێوان کۆمپانیای شێڤرۆن و کۆمپانیای UCCی قەتەری راكێشانی هێڵێکی بۆری لە بەسرەوە بۆ فیشخاپور جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ هێڵێک کە لە حەدیسەوە بۆ بانیاسی سوریا درێژ دەبێتەوە.
وتیشی، "ستراتیژیی وەزارەت و حکومت لەسەر فرەییی دەروازەکانی هەناردەکردن وەستاوە، لەگەڵ مانەوەی گەروی هورمز وەک یەکێک لە دەروازە گرنگەکان، جگە لە بەندەری جەیهان."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە "پڕۆژەی هێڵی بەسرە - فیشخاپور گەیاندنی نەوت بۆ هەمو پاڵاوگەکان دابین دەکات و لەوێشەوە هەناردەکردن لە ڕێگەی جەیهانەوە زیاتر دەکات، جگە لە بانیاس."