كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی-ئه‌دنوك رایگه‌یاند، هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له گه‌روی هورمز.
ئاوێنه: كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی-ئه‌دنوك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، شه‌وی رابردو كه‌شتییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له كاتی تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا هێرشی كراوه‌ته‌وه سه‌ری.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و دۆخه‌كه كۆنترۆڵكراوه.
ئه‌دنوك جه‌ختی له گرنگی پاراستنی سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی و گه‌ره‌نتیكردنی ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی و ئاسایشی ده‌ریایی كردۆته‌وه.