بەریتانیا بە توندی وەڵامی نەتانیاهۆ دەداتەوە کە پێی وتبوون "کۆماری ئیسلامی بەریتانیا"
  2026-08-15     

حکومەتی بەریتانیا لە کاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهۆ کە بەریتانیای وەک «کۆماری ئیسلامیی بەریتانیا» وەسف کردبوو، هەڵوێستێکی توندی راگەیاند و، وتەبێژێکی حکومەتی بەریتانیا ئەم لێدوانانەی بە "تەواوی قبووڵنەکراو" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیلدا تاوتوێ کراوە.

 

ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ ئەم قسانەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستێکی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلدا خستە ڕوو و لە بەشێکیدا بە گاڵتەوە وتی بەریتانیا "یەکەم کۆماری ئیسلامیی پڕچەککراو بە چەکی ئەتۆمییە".

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی ئەم چاوپێکەوتنەدا، ستایشی ڕاندۆڵف چەرچڵ، کوڕی وینستۆن چەرچڵ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیای کرد بەهۆی ڕووماڵە ئەرێنییەکانی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل لەکاتی جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧دا.

نەتانیاهۆ وتوشیەتی "ئێستا هەوڵ بدەن شتێکی وا لە شوێنێکدا بدۆزنەوە کە پێی دەڵێن کۆماری ئیسلامیی بەریتانیا".

پێشکەشکاری بەرنامەکەش لە درێژەدا وتی "مەگەر ئێستا هەموو ئەوروپا ئاوای لێ نەهاتووە؟".

نەتانیاهۆ لەبەرامبەردا رایگەیاند "بەڵێ، بەڵام کەسێک وتبووی یەکەم کۆماری ئیسلامیی پڕچەککراو بە چەکی ئەتۆمی، کۆماری ئیسلامیی بەریتانیای مەزن دەبێت".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، "بۆیە ئێمەش دڵنیا دەبینەوە کە لێرە، لە ئێران، دووەمیان دروست نەبێت".
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×