پنتاگۆن: ٧٧٥ سەربازمان کوژراو و برینداربوون
  2026-08-20     

پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە جەنگی دژ بە ئێران ١٨ سەربازی ئەمریکی کوژراوە و ٧٥٧ـى دیکە برینداربوون، ئەم ئامارانە دوای ئەوە دێن کە ڕەخنە ئاڕاستەی پنتاگۆن کرا بەھۆی سڕینەوەی چوار حاڵەتی کوژران و دەیان بریندار.

ئاوێنە: وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) سەبارەت بە ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکانى وڵاتەکەى لە جەنگی دژى ئێران، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە، کۆی گشتیی زیانە گیانییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانەوە لە ٢٨ـى شووباتەوە ١٨ سەربازی ئەمریکی کوژراوە و ٧٥٧ سەربازی دیکە برینداربوون.

مانگی ڕابردوو، وەزارەتەکە پۆلێنێکی نوێی بە ناوی “ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە” دامەزراند، بۆ تۆمارکردنی کوژراو و بریندارەکانی ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە ٧ـی تەمووزەوە دەستیان پێکردووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سروشتی ئەم ئۆپراسیۆنانە یاخود شوێنی برینداربوونەکان بخاتەڕوو.

ئەم ئامارانە دوای ئەوە دێن، کە ڕەخنە ئاڕاستەی پنتاگۆن کرا بەھۆی سڕینەوەی چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان و دەیان بریندار پێش ئەوەی دواتر بگەڕێنرێنەوە، وەزارەتەکەش هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بۆ “تێکچوونی لە زانیارییەکاندا” گەڕاندەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×