پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پیاوێک له هه‌ولێر ده‌ستدڕێژی گوللـه له ماڵی خه‌زوری ده‌كات و خوشكی ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت و ژنه‌كه‌ی و خه‌زوریشی بریندارده‌كات.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پیاوێك به‌هۆی "كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه" له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كه له‌سه‌روبه‌ندی جیابونه‌وه‌دابون، چۆته سه‌ر ماڵی خه‌زوری له گه‌ڕه‌كی 99ی هه‌ولێرو ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی له ماڵه‌كه كردوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامدا خوشكی ژنه‌كه‌ی كوژراوه‌و ژنه‌كه‌ی و خه‌زوریشی برینداربون.
پێش ئه‌و روادوه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردولا له دادگا دانیشتنیان هه‌بوه‌و دوای ته‌واوبونی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا، پیاوه‌كه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌رمی كوژراوه‌كه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادی هه‌ولێر. ژنه كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵان بوه‌و شوێنه‌واری چه‌ند گوللـه‌یه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه بوه.
پاش روداوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس چونه‌ته شوێنه‌كه‌و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه. تۆمه‌تباره‌كه دوای تاوانه‌كه هه‌ڵاتوه‌و پۆلیس له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان.