رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، فه‌رمانده باڵاكانی سوپای ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوان له‌دژی ئێران، هۆشدارییان داوه‌ته‌وه وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەزاری چه‌ند سەرچاوەیه‌كی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، به‌شێك له فەرماندە باڵاكانی سوپای ئه‌مریكا هۆشدارییان داوەتە پیت هێگسێت، وەزیری جه‌نگ، کە ناكرێت ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دژ بە ئێران بەردەوامی پێ بدرێت و ئەم کارە ده‌بێته مایه‌ی دروستبونی مەترسی لاوازکردنی توانای ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان لە ناوچەکانی دیکە، لەوانەش له خاکی ئه‌مریكا.
بەپێی رۆژنامه‌كه، ئەم هۆشدارییه لەلایەن فەرماندەکانی هێزی وشکانی، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و هەروەها فەرماندە باڵاکانی سەرپەرشتیاری ئۆپەرسیۆنەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا، ئاسیا و ئەمریکای لاتین بۆ هێگسێت ڕون کراوه‌ته‌وه.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە، ئەم هۆشدارییه لە به‌ڵگه‌نامه‌ی دو هەفتەی رابردوی "پەڕتوکی فەرمانەکانی وەزیری جه‌نگ"دا تۆمارکراوه و بۆ یەکەمجاره ئاشکرا دەکرێت.
واشنتن پۆست هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەڵگەنامەی "پەڕتوکی فەرمانەکانی وەزیری جه‌نگی ئەمریکا" ئاسایی مانگی دو جار ئامادە دەکرێت و دۆخی ئامادەیی و بەردەستبونی کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکەکان، هێزی مرۆیی و سیستەمە چەکدارییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەخاتەڕو.
ئەم بەڵگەنامەیە ڕەنگدانەوەی ئه‌وله‌ویاته‌كانی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ هێزە سەربازییەکان، کە دەبنە بنەمای رێنماییەکانی په‌نتاتگۆن و وەزیری جه‌نگ جێبەجێیان دەکات.