ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌روی هورمز كراوه‌ته ئامانج.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ شه‌ممه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له‌كاتی تێپه‌ڕبونی به‌گه‌روی هورمزدا، به ته‌نێكی نه‌ناسراو كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، كه‌شتییه‌كه كاتێك كراوه‌ته ئامانج كه 12 میل له باكوری شاری خه‌سه‌بی عومان دور بوه.
به‌پێی قسه‌ی ده‌سته‌كه، هێرشه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و كێشه‌ی ژینگه‌ییش به‌هۆی روداوه‌كه‌وه دروست نه‌بوه.