پاكستان و توركیا و سعودیه له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لیژنه‌ی ستراتیژیی سیاسی و به‌رگریی رێككه‌وتننامه‌ی مه‌ككه‌دا ده‌ڵێن، هه‌ر سێ وڵاته‌كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هاندانی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بۆ قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه. جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه له ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی مەککەوە، هەرسێ وڵاتەکە بەشداریی بنەڕەتی دەکەن لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچه‌كه‌دا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، وەزیرانی دەرەوە و وەزیرانی بەرگری و فەرماندەکانی هێزەکانی بەرگری و سوپاسالارانی سعودیه، تورکیا‌و پاکستان لە شاری ئیستانبوڵ کۆبونەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی لیژنەی سیاسی و بەرگریی ستراتیژی کە بەپێی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش دامەزراوە.
لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگریی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە سۆنگەی پەرۆشییان بۆ گرتنەبەری بەرپرسیارێتییە ناوچه‌ییه‌كان، هەرسێ وڵاتەکە دوبارە سوربونی خۆیان دوپات دەکەنەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەیاندا.
لیژنه ستراتیژییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش، هەرسێ وڵاتەکە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان هێورکردنەوەی گرژییەکان و دانبه‌خۆداگرتنه، بە جۆرێک کە هانی چارەسەری ئاشتییانە بۆ قەیرانەکان بدات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هەرسێ وڵاته‌كه ئەمڕۆ ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری هەنگاوی زیاتر بۆ بەدامەزراوەییکردنی هاریکارییەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مەککەدا، بە جۆرێک کە هاوده‌نگییان بەهێزتر بكرێت و متمانە و کاریگەریی بەرپەرچدانەوە و بەرگریی بەکۆمەڵ دەستەبەر بکرێت و بەشدار بێت لە هەوڵە هەرێمییەکان و ئاسایشی هاوبەش کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە، گشتگیر و بەردەوامە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، ئەمیندارێتییەک له سعودیه دەدامەزرێت بە سەرۆکایەتیی ئەمیندارێکی گشتی بۆ پشتیوانیکردنی کارەکانی هەرسێ وڵاتەکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مەککەدا و لە قۆناغی یەکەمیدا ئەمیندارێکی گشتی لە کۆماری ئیسلامیی پاکستانەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمیندارێتییەکە دەکات.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، هەر سێ وڵاتەکە لە ڕێگەی چالاکییە هاوبەشەکانەوە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و یەکگرتویی هێزە چەکدارەکانیان، ئەوەش لە ڕێگەی هاریکاریی بەهێز لە بواری ته‌کنۆلۆژیا و کۆمپانیا پیشەسازییەكانی بەرگری و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیای هاوبەش.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی دامەزراوەیی و جدییانەی ڕێککەوتننامەی مەککەوە، هەر سێ وڵاتەکە بەشداریی بنەڕەتی دەکەن لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچه‌كه‌دا.