ئه‌مڕۆ یەکشەممە سەدان کەس لە پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە و دێرەزور، بەهۆی بڕیارێکی حکومەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی دەستیان بە خۆپێشاندان کرد‌و به سوتاندنی تایە چەندین ڕێگەی سەرەکی و لاوەکییان داخست.
ئاوێنه: درەنگانی شەوی رابردو، لیژنەی هه‌میشه‌یی دیاریکردنی نرخی به‌رهه‌م نه‌وتییه‌كان لە سوریا، خشته‌یه‌كی نوێی نرخی کاتیی بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد کە له ئه‌مڕۆوه چوه بواری جێبه‌جێكردن.
خشته‌ی نرخه نوێیه‌كان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، گازوایل، غازی ماڵان و غازی پیشه‌سازی له‌خۆده‌گرێت.
به‌وهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە و دێرەزور ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد‌و داوای دابه‌زاندنی نرخەکان و گرتنەبەری ئه‌و رێكارانه‌یان كرد کە بارگرانیی بژێویی لەسەر دانیشتوان کەم بکاتەوە.
خۆپێشاندەران چەندین ڕێگەیان داخست و ڕێگرییان لە ڕەتبونی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت کرد لە ناوچەکانی حەسەکە و گوندەوارەکانی دێرەزور، لە کاتێکدا هەندێک شوێنی تر گردبونەوەی ناڕەزایەتییان بەخۆیەوە بینی کە بەشداربوان تێیدا ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ بەرزكردنه‌وه‌ی نرخی سووتەمەنی دەربڕی.
لە گوندەواری ڕەققە، ڕێگەی نێودەوڵەتیی دێرەزور–حەلەب بە بەک سوتاندنی تایه داخرا، هاوکات ڕێگەی خێرای دێرەزور–ڕەققەش بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی داخرا، لە کاتێکدا ناوچەی کەرامە بڕینی ڕێگەوبان و ڕێگری‌کردن لە ڕەتبوونی تانکەرەکانی نەوتی بەخۆیەوە بینی.