2019-11-19   2431     
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست به لێپرسینه‌وه و سزادانى ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه پۆستى حكومیان وه‌رگرتووه و به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
ئاوێنه: عه‌دنان عوسمان، سكرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به میدایاکانی حیزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه، ''جڤاتى نیشتیمانى دوو لیژنه‌ى پێكهێناوه و ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه لەسەر گۆڕان پۆستیان وەرگرتووە لە عێراق وهەرێم''.
وتیشى ''ئه‌گه‌ر كه‌سێك له به‌هاكانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لایدابێت و گه‌نده‌ڵى كردبێت و به ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت، به توندى سزا ده‌درێت و له ناو گۆڕان ده‌رده‌كرێت، و دۆسیه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێرى دارایی ده‌كرێت و ده‌درێته دادگا''.
سكرتێرى جڤاتى نیشتیمانى ئاشکرایشکردوە، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له كابینه‌ى پێشوو له حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق پۆستیان وه‌رگرتووه، لێپرسینه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
وتیشى ''خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ژووره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیانه ده‌كه‌ن''.