2019-12-08   616     
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە زیقار رایگەیاند، گۆرێکی بەکۆمەڵ کە لە ٣ رووفات پێکهاتووە لە ناوچەی سەید زەهەب دۆزرایەوە.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی وەریگرتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەم، گۆڕیکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی زەید زەهەب-ی سەر بە پارێزگای زیقار دۆزراوەتەوە کە ٣ رووفاتی تێدایە و دوای ئەوەی یەکێک لە فەرماندەکانی خاڵی پشکنین فرمانی داوە شوێنەکە هەڵبکەنن.
هاوکات سەرچاوەکە دەڵێت، ''گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەکاتی هەڵکەندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بە مەزرا دۆزراوەتەوە و گۆڕەکە بە شێوەیەکی چوارگۆشە درووستکراوە و لەنێویشیدا ٣ رووفات دۆزراوەتەوە لەگەڵ ناسنامەیەکی سەربازی، لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت دادوەری لێکۆڵینەوە دەست بە لێکۆڵینەوەکانی بکات''.
شایەنی باسە سەرچاوەیەکی دیکە کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاند کە لەوانەیە ژمارەیەکی دیکەی رووفات لە ناوچەکەدا هەیە.