2020-02-03 1387
رۆژی هەینی چلەی ماتەمینی هونەرمەند و میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاوکات باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە دەکرێتەوە.
ئاوێنه: لە رۆژی ٧-٢-٢٠٢٠ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ کؤچی دواییی هونەرمەند و میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەجێت، لە سەعات ٣:٣٠ دەقیقەی پاشنیوەڕۆ.
هاوکات سەعات ١٠ ی بەیانی هەمان رۆژ لە شەقامی قاسملۆ_دوو سایدی زەرگەتە باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە دەکرێتەوە.
ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی, پێنجوێنی، ناسراو بە، ئاسۆ عومەر سوارە، زیندانی سیاسی، ئەکتەر، پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، لە چەندین فیلم و درامای ناوداریی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، لە ساڵی (١٩٦٣) لەدایک بووە و لە تەمەنی (٥٦) ساڵیدا لە رێکەوتی ٣٠-١٢-٢٠١٩ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.