ساڵی رابردوو ٦٦ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەربە ١٥١ رۆژنامەنووس و دەزگا ئەنجامدراوە
  2020-02-05       710       
سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، ''لەساڵی رابردوودا، ٦٦ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەربە ١٥١ رۆژنامەنووس و دەزگا ئەنجامدراوە کە لەو ژمارەیەش ١٤٤ لە رەگەزی نێر و پێنج لە رەگەزی مێ بوون''.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، جێگری پارێزگاری هەولێر، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری ئاسایشی گشتی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راپۆرتی پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەربە رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە کە تیایدا لە ٦٦ حاڵەتدا، ١٥١ پێشێلکاریی بەرامبەربە رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

هاوکات راپۆڕتەکە لەلایەن نەزاکەت حوسێن، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان خوێندرایەوە کە بەپێی راپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٦٦ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەربە ١٥١ رۆژنامەنووس و دەزگا ئەنجامدراوە کە لەو ژمارەیەش ١٤٤ لە رەگەزی نێر و پێنج رۆژنامەنووسیش لە رەگەزی مێ بوون.

لە راپۆڕتەکەدا، ١٧ حاڵەت لە هەولێر، ١٧ حاڵەت لە سلێمانی و ١٧ حاڵەت لە کەرکووک تۆمارکراون، هەروەها یەک حاڵەت لە بەغدا، یەک حاڵەت لە مووسڵ، یەک حاڵەت لە هەڵەبجە، سێ حاڵەت لە خانەقین و هەشت حاڵەتیش لە دهۆک تۆمار کراون.

لەبارەی ریزبەندیی پێشێلکارییەکانیش، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، نەزاکەت حوسێن وتی، ''دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لە پلەی یەکەمدایە کە ١٩ حاڵەت بووە و بەرامبەربە ٣٧ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، رێگریکردن لە رووماڵکردن ٢٤ حاڵەت بووە و بەرامبەربە ٦٢ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، هێرش و سووکایەتی پێ کردن ١٠ حاڵەت بووە و بەرامبەربە ٢٢ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، لێدان دوو حاڵەت بووە کە بەرامبەربە سێ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە و دەستبەسەرکردن چوار بووە کە حاڵەت بووە و بەرامبەربە  ١٧ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە''.

سەندیکای رۆژنامەنووسان لە ساڵی رابردوودا، هەشت بەیاننامە و دوو روونکردنەوەی سەبارەت بە رۆژنامەنووسان بڵاوکردووەتەوە.

شایەنی باسە ئازاد حەمەدئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان وتی، ''راپۆرتەکانمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئامادەکارییان بۆ کراوە و کاریان لەسەر کراوە، بۆیە راپۆرتەکانمان بۆ ناوەندە فەرمییەکانی جیھان نێردراوە و کاریگەریی هەبووە، ئێستاش بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ، سەرقاڵی رێککەوتنێکین، بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان رۆژنامەنووسان بناسنەوە''.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سەلمە فاتیح رایگەیاند کە لیژنەکەیان ئاگاداری پێشێلکارییەکانی بەرامبەربە رۆژنامەنووسانە و جەختیشی لەوە کردەوە کە هەوڵدەدەن بەوردی دەستنیشانی هۆکاری پێشێلکارییەکان بکەن.
زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×