2020-02-26   701     
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، شیعه و سوننه گیرۆده‌ی گروپێكی سیاسی گه‌نده‌ڵ بوون و ده‌شڵێت، ''گه‌نده‌ڵه‌كان نوێنه‌رایه‌تی شیعه و سوننه و كورد ناكه‌ن''.
ئاوێنه: سه‌در له‌و په‌یامه‌یدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، ''خوای گەورە شیعەی عێراقی گیرۆدە کردووە بە گروپێکی سیاسی گەندەڵ کە بانگەشەی شیعەبوون دەکەن، سونەی عێراقیش گیرۆدەی هەمان جۆر گروپن ''.
ده‌شڵێت، ''نە گەندەڵەکانی شیعە نوێنەرایەتی شیعە دەکەن وە نە گەندەڵەکانی سونەش نوێنەرایەتی سونە دەکەن تەنها کەسە باشەکان نوێنەرایەتیان دەکەن، لای کوردەکانیش هەر ئاوایە''.
سه‌در پێكهاته‌كانی عێراق به‌برا ناو ده‌بات و ده‌شڵێت، ''سیاسیەکان جیامان ناکەنەوە نە بەگەندەڵیەکانیان، نە بەتیرۆریان و نە بەبۆمبە چێنراوەکانیان و ستەمیان و پشک پشکێنەکانیان''.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سائیرون ده‌كات كه خاوه‌نی 54 كورسیی په‌رله‌مانییه، له‌حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاویشدا، 5 وه‌زاره‌ت به‌ر هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی كه‌وتووه.
سه‌در پێكهاته‌كانی عێراق به‌برا ناو ده‌بات و ده‌شڵێت، ''سیاسیەکان جیامان ناکەنەوە نە بەگەندەڵیەکانیان، نە بەتیرۆریان وە نە بە بۆمبەچێنراوەکانیان و ستەمیان و پشک پشکێنەکانیان''.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سائیرون ده‌كات كه خاوه‌نی 54 كورسیی په‌رله‌مانییه، له‌حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاویشدا، 5 وه‌زاره‌ت به‌ر هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی كه‌وتووه.