رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵڵا بە كاتی ئازادكرا
  2020-03-01     
رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵڵا كە ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەك چووە بەردەم دادگا لە هەولێر، بە كاتی ئازادكرا.

ئاوێنه‌: نیاز عەبدوڵا ئەمڕۆ دواى ئەوەی لەسەر سكاڵایەكی مەتین بارزانی چووە بەردەم دادگای هەولێر، پاش وەرگرتنی وتەكان بە كاتی ئازادكرا. 

نیاز عەبدوڵا، كەیسەكانیان بە پێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان جوڵێنراوە، لە كاتێكدا كەیسەكانیان پەیوەندی بە رۆژنامەگەرییەوە هەیە.

دوێنێ رێكخراوی ئازاد بوون لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە  " كە بڕیارە سبەی 1/3/2020 خاتوو نیاز عەبدوڵا؛ رۆژنامەنوسی دیار و جێگری سەرۆكی رێكخراوەكەمان (رێكخراوی ئازادبوون) لەدادگای كەتنی هەولێر لەسەر كەیسێك دادگایی بكرێت، كە دوور و نزیك پەیوەندی بەوەوە نییە، چونكە ئەو نە سەرنوسەری درەو میدیایە و نە بەشداریشبووە لەئامادەكردنی ئەو راپۆرتەدا كە لەسەر روداوەكەی (ریستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر) لەسایتی درەو میدیا بڵاوكراوتەوە نە ناویشی لەسەر ڕاپۆرتەکە نوسراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "شایەنی باسە ئەو راپۆرتە لەلایەن چەند رۆژنامەنوسێكی ترەوە نوسراوە، بەڵام جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە سكاڵاكار (مەتین بارزانی) بە گوێرەی مادەی ٢ لە یاسای خراپ بەکارھێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان سكاڵای لەسەر رۆژنامەنوس‌و جێگری سەرۆكی رێكخراوەكەشمان تۆماركردوە کە سزاکەی مادەکە پێکھاتووە لە زیندانیکردن ٦ مانگ بۆ ٥ ساڵ یان قەرەبوی ١ملیۆن بۆ ١٥ ملیۆن دینار".
 
زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×