ئه‌یاد عه‌لاوی: بەبێ بەشداری هەموان پرۆسەی سیاسی لە عێراق سەرکەوتو نابێت
  2020-03-19       534       
ئه‌یاد عه‌لاوی ڕایگه‌یاند: پشتگوێخستنی خۆپیشاندەران له‌ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. 

ئه‌یاد عه‌لاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویه‌تی، پشتگوێخستنی خۆپیشاندەران لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌ت هەڵەیەکی گەورەیه‌. 

ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بازدان بەسەر ڕای خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و هێز و رێکخراوە مەدەنییەکان، لە پێکهێنانی هەر حکومەتێک، هەڵەیەکی گەورەیە و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ بەبێ بەشداری هەمووان، پرۆسەی سیاسی لە عێراق سەرکەوتوو نابێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×