2020-03-26   556     
پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند، دوو ئوتومبێل دەستیان بەسەر داگیرا کەپربوون لەعەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێر، کە بەنیازبون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.
ئاوێنه: له ڕاگهێندراوێكدا پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند: ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆو زیرەڤانی لەسەر رێگای هەولێر گوێر دووئوتومبێل دەستیان بەسەر داگیرا کەپربوون لەعەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێر، کەبەنیازبون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.
ڕاشیگهیاند: لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەل شوفێرەکان وتیان کە ئەوانە کرێکاری کۆمپانیان وە لەدواییدا دەرکەوت کەئەوانە کرێکاری ئەو کۆمپانیایانە نین، بۆیە سەرنشینەکانمان ڕەوانهی پشکنینی پزیشکی كرد وە شوفێرەکانیش تەسلیم بە پۆلیس کران بۆئەوەی بدرێنە دادگا.
پۆلیسی ههولێر ڕاشیگهیاند: ئێمە بەو جۆرە کەسانەو بەهەمووان رادەگەیەنین کەوا هێزەکانی پۆلیس وئاسایش وزێرەڤانی وهاتووچۆ وبەرگری شارستانی وهەموو هێزە ئەمنیەکانی تر چاوکراوەن وەبەبەردەوام لەسەر رێگایەکانن وەپشکنین بۆ هەمو حالەتێکی گوماناوی دەکەن, بۆیە داواتان لێدەکەین کە هەولی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدەن چونکە رێکاریەکان زۆر توندن لەو حالەتانە.