هەپەگە كوژرانی چوار سەربازی توركیا لە "هەفتانین" راگەیاند
  2020-03-26       593       

هەپەگە كوژرانی چوار سەربازی توركیا و برینداربونی سێ سەربازی دیكەی لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی "هەفتانین"ی باشوری كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: ناوەندن راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:  ٢١ی ئازار هێزەکانمان لە دژی سەربازگەی "یەکمالە" لە ناوچەی "قلەبان"ی شەرنەخ چالاکیەکیان ئەنجامداو لەئەنجامدا گورزی کوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو سەربازگەیە دران، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوێنێ چوارشەممە ٢٥ی ئازار هێزەکانمان لە دژی سوپاری توركیا لە گردی "شەهید شێخموس" لە ناوچەی "هەفتانین"ی باشوری كوردستان چالاکیەکیان ئەنجامدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەو چالاکییەدا گورزی کوشندە لە سەنگەرەکانی دوژمن دراو و هەورەها چوار سەربازی توركیا کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بون.

هەروەها وتوشیەتی: یەکینەکانمان کە چالاکیەکەیان ئەنجام دابو، بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە ناوچەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×