وەزیری‌ دارایی‌: رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی‌ به‌غدا ده‌کەین
  2020-04-17       1352       
ئاوات شێخ جەناب
وەزیری‌ دارایی‌ ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەن، بەمەرجی‌ ناردنی‌ سەرجەم شایستە داراییەکانی‌ هەرێم لەلایەن بەغداوە.

ئاوێنه‌: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (KNN)، رایگەیاندووه‌، ماوەی‌ پێنج ساڵە عێراق هیچ بڕە پارەیەکی‌ موچەی‌ بۆ هەرێمی‌ کوردستان زیاد نەکردوەو تەنها موچەی‌ 682هەزار موچەخۆر رەوانەی‌ هەرێم دەکات، لەکاتێکدا هەرێم زیاتر لەیەک ملیۆن‌و 200 هەزار موچەخۆری‌ هەیە.

وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم دەڵێت، "بەمزوانە وەفدێکی‌ حکومەتی‌ هەرێم سەردانی‌ بەغدا دەکات‌و گفتوگۆ لەبارەی‌ هەمو پرسە گرنگەکانی‌ نێوان هەردولا دەکرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×