ئێران دراوی وڵاتەكەی دەگۆرێت
  2020-05-04       1204       

كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆژیاسایەكی ئامادە كردوە بۆ گۆڕینی دراوی وڵاتەكەی ئەمرۆش لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ دووشەممە 4/5/2020 ئەنجومەنی شورای ئیسلامی(پەرلەمان) بڕیاریانداوە كە یەكەی دراوی ئێران لەڕیالەوە بۆتمەن بگۆڕن بەشێوەیەك هەریەك تمەن بەرامبەر بێت بە 10هەزار ریاڵ."

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە" لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنەكەدا كە بۆ پرۆژە بریاری دراوی وبانكی ئەنجام دراوە ، پەرلەمان بریریداوە تا 10ماددەی سەرتای ئەو پرۆژەیاسایە كەلە ساڵی 1972دا دەرچووە بگۆرێت".

ئەوەش هاتووە" گۆرانەكە بەشێوەیەكە لەمەو دوا تمەن یەكەی سەرەكی دراوی ئێران دەبێت و هەر 1تمەن=10هەزار ریاڵ یان بەرامبەرە بە 100قەران واتە ئەوچوارسفرەی كەلەسەر دراوەكەیە نەمێنێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×