خەڵکی عێراق زیرەکترینن لە نێو وڵاتانی عەرەبی
  2020-05-30       1057       

ماڵپەری Brainstatsی جیهانی لیستێکی وڵاتانی بڵاوکردووەتەوە کە بەگوێرەی ئاستی زیرەکیی ریزبەندی بۆ کراوە و بەپیی ئەو لیستە عێراق لە پلەی ٢٠ دایە و زیرەکترین وڵاتە لەناو سەرجەم وڵاتانی عەرەبی. 

ئاوێنه‌: بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Brainstatsی جیهانی کە تایبەتە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر زیرەکیی کەس کە بە ئای کیو IQ ناسراوە، ئاماژەی بەوە داوە کە عێراق لە پلەی ٢٠-‌ەمینە و لەپێش سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دایە. 

هاوکات لە لیستەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئاستی زیرەکیی عێراق بە تێکڕایی ٨٧-ە و دوای ئەو کوێت بە ٨٦ لەدوای عێراقەوەیە.

ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکە بۆ ساڵانی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٦ دەگەڕێتەوە کە هەریەکە لە ریچارد لین، پرۆسفیسۆری سایکۆلۆژیا و راتو ڤانهانان، رۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان هەڵساون بە ئەنجامدانی هەژماری ئای کیو بۆ ٨٠ وڵاتی جیاواز.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×