مستەفا کازمی: تەنیا وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت ئاماری توشبوانی كۆرۆنا بڵاو بكاتەوە
  2020-06-01       855       
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تەنیا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی دۆخ و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە.

ئاوێنە: رۆژانە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ئامارەکان بڵاودەکاتەوە، وێڕای ئەوەی لە پارێزگاکانی عێراقیش رۆژانە ژمارەی تووشبووان بڵاودەکەنەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا260 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، 46 تووشبوو چاکبوونەتەوە، 10 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 6439 کەس، 3156 نەخۆش چاکبوونەتەوە و 205 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×