عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد
  2020-06-01       493       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: بڕی هەناردەی نەوتی وڵات لە مانگی رابردودا 99 ملیۆن و 585 هەزارو 283 بەرمیل بوە و داهاتەكەشی دو ملیارو 91 ملیۆن و 811 هەزار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا لەزاری عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتەكەوە ئاشكرایكرد: لەو بڕە نەوتەی لەمانی رابردودا هەناردە كراوە، 96 ملیۆن و 39 هەزارو 852 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بوە و هەروەها سێ ملیۆن و 545 هەزارو 431 بەرمیلیشی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە كراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تێكڕای هەناردەی رۆژانە سێ ملیۆن و 212 هەزار بەرمیل نەوت بوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 21.005 دۆلار بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×