لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٧٨ کەس بەهۆی سەرپێچیکردن لە قەدەغەی هاتوچۆ دەستگیرکراوە
  2020-06-08       522       
بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی بەغداد رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٧٨ کەس لە بەغداد بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ دەستگیرکراوە.

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هێزی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغداد ئاماژەی بەوە داو ەلە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٧٨ کەسیان دەستگیرکردووە کە سەرپێچییان کردووە بەرامبەر بە قەدەغەی هاتووچۆ.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ٢٣٢ کەس سەرپێچییان کردووە لە رێنماییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش دەستیان بەسەر گیراوە. ٧ کەسی سەرخۆش و ٣٩ کەسی دیکەش دەستگیرکراون کە دەرۆزەیان کردووە لە قەدەغەی هاتووچۆ.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×