منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەدەریاچەى سیرواندا خنکا
  2020-06-30       548       
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەدەریاچەى سیرواندا خنکا.

ئاوێنه‌: بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خێزانێک بەمەبەستى گەشت و سەیران چوونەتە نزیک دەریاچەى سیروان، لەوێ ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە ناو دەریاچەکەوە، کە منداڵێکی تەمەن چواری ساڵی تێدابووە و بەو هۆیەوە دەخنکێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، منداڵەکە و ئۆتۆمبێلەکە لەئاوەکە دەرهێنراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×