سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو: دەیانەوێت لەخانەنشینییەكەمان خۆش بین بۆ ئەم حكومەتە گەندەڵكارە
  2020-07-01       995       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هەندێك پەرلەمانتار رەتكردنەوەی خانەنشینی كە شمولیان ناكا بە خەڵك دەفرۆشنەوەو دەیانەوێت ئێمەش لە پارەی خانەنشینیەكەمان خۆش بین بۆ ئەم حكومەتە گەندەڵكارە.

ئاوێنە: شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، لە نوسینێك وتویەتی"یاسای عێراق شمولتان ناکات خانەنشینیتان بە ستەملێکراوان مەفرۆشنەوە."

بەپێی قسەی شێركۆ جەودەت، یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی دەگرێتەوە چونکە ھەمو پەرلەمانتارانی یەکگرتو مەرجی پەنجا ساڵ تەمەن و پانزە ساڵ خزمەت زیاتریشیان ھەیەو دەبێت.

وتوشیەتی"بەڵام بەداخەوە ھەندێك، ھیچکام لەم مەرجانەی تیا نییەو دێت و رایدەگەیەنێت کە (خانەنشینی پەرلەمانتاریم ناوێت)و بەو گەلە ستەمدیدەیەی دەفرۆشێتەوەو ئێمەش ناچار ئەکات راستییەکان بخەینەڕو."

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە وەك پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتو تەنانەت مانگانەو لەکاتی خۆیدا خانەنشینی زیاتر لە پانزە ساڵ خزمەتی وەزیفی پێش پەرلەمانتاریشمان لێبڕاوە کە ئێستا ھەندێك دەیانەوێت لێیخۆشبین بۆ ئەم حکومەتە گەندەڵکارەو بەدڵی خۆمان پرۆژەو ئەرکی خێرخوازی پێنەکەین."

لەكۆتاییشدا وتویەتی"بۆیە زۆر پێویستە کە رونبێتەوە خانەنشینی  پەرلەمانتار دوجۆرن، یەکەمیان تەواو یاسایی و دروستەو دوەمیان ستەمە لە سیستمی خانەنشینی و بەبێ خزمەت و تەمەنی پێویستە کە بەداخەوە ھەندێك دەیفرۆشنەوە بەم میللەتەو رەتیدەکەنەوە بێ ئەوەی شمولیان بکات."

دەقی نوسینەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی...

یاسای عێراق شمولتان ناکات خانەنشینیتان بە ستەملێکراوان مەفرۆشنەوە.

سوپاس بۆ خوا فراکسیۆنی یەکگرتو ھەمیشە بۆ خواو خەڵك و خاك و نیشتمان ژیاوەو سەرمەشقی چاکسازییەکانەو یاسای خانەنشینی عیراقی یەکگرتو ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ گشت ئەندامانی دەگرێتەوە چونکە ھەمو پەرلەمانتارانی یەکگرتو مەرجی پەنجا ساڵ تەمەن و پانزە ساڵ خزمەت زیاتریشیان ھەیەو دەبێت... بەڵام بەداخەوە ھەندێك ھیچکام لەم مەرجانەی تیا نییەو دێت و رایدەگەیەنێت کە (خانەنشینی پەرلەمانتاریم ناوێت)و بەو گەلە ستەمدیدەیەی دەفرۆشێتەوەو ئێمەش ناچار ئەکات راستییەکان بخەینەڕو...

ئێمە وەك پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتو تەنانەت مانگانەو لەکاتی خۆیدا خانەنشینی زیاتر لە پانزە ساڵ خزمەتی وەزیفی پێش پەرلەمانتاریشمان لێبڕاوە کە ئێستا ھەندێك دەیانەوێت لێیخۆشبین بۆ ئەم حکومەتە گەندەڵکارە و بەدڵی خۆمان پرۆژەو ئەرکی خێرخوازی پێنەکەین. بۆیە زۆر پێویستە کە رونبێتەوە خانەنشینی  پەرلەمانتار دوجۆرن، یەکەمیان تەواو یاسایی و دروستەو دوەمیان ستەمە لە سیستمی خانەنشینی و بەبێ خزمەت و تەمەنی پێویستە کە بەداخەوە ھەندێك دەیفرۆشنەوە بەم میللەتەو رەتیدەکەنەوە بێ ئەوەی شمولیان بکات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×