دوو بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سلێمانی رویدا
  2020-07-04       596       

به‌شی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند ، دوای كاتژمێرێك له‌ روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ش  به‌ گوڕی 4 پله‌ به‌پێوه‌ری ریخته‌ر، له‌ سلێمانی تۆماركراوه‌.

ئاوێنه‌: ده‌سته‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دووری 21 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای ده‌ربه‌ندیخان له‌ پارێزگای سلێمانی روویداوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌میش له‌ كاتژمێر 9،34 خوله‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌گوڕی 3،5 و به‌ دووری 36 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای ده‌ربه‌ندیخان تۆماركراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×