حەوت کەس بەهۆی ناکۆکی لە نێوان هۆزەکان کوژران
  2020-07-04       727       
 حەوت کەس بەهۆی ناکۆکی چەکداری لە نێوان هۆزەکان لە هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باشووری عێراق کوژران کە منداڵیشیان لەنێودایە.

ئاوێنه‌: بەپی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی زیقار ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ناکۆکی چەکداری لە نێوان هۆزەکان لە هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باشووری عێراق، حەوت کەس کوژران کە منداڵیشیان تێدایە و لەو بارەیەوە حەسەن سەلامی، ئەفسەر لە پۆلیس زیقار وتی، “رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی لە قەزای شەترە لە پارێزگای زیقار روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و چوار ماڵیش سووتێنران”.

هاوکات سەلامی ئاماژەی بەوەشکرد لەنێو کوژراوەکاندا کەسانێک هەن کە هەوڵی نێوەندگیرییان دا بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکە و ئەو ئەفسەرەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو رووداوە. 

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی پارێزگای نەجەف کوژرانی منداڵێکی لە ناکۆکیی خێڵەکی راگەیاند و لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێزەکانیان کۆتاییان هێناوە بە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی لە ناحییەی عەباسی.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە دراوە کە بەهۆی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکەدا منداڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکە کوژراوە و پۆلیس حەوت کەسی دەستگیرکردووە کە لەو رووداوەدا تێوەگلاون.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×