2020-07-06   800     
ئاگر لە بەشێکی شاخی ئەزمەڕ کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ژینگەیی دارستانی شاخەکە گەیاندووە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كان لە نزیک شەقامی سەرەکی ئەزمەڕ ئاگر لە بەشێکی شاخەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی سوتانی بەشێکی زۆر لە دارستان و دار و درەختەکانی ئەو شاخە کە رووبەرەکەی بە هەزاران دۆنم مەزەندە دەکرێت.
هه‌روه‌ك تا ئێستا هۆکاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌کە دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
شەوی رابردوو بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتەوە، هاوکات، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، له ئه‌نجامی دروستبوونی گۆڕانكاریه‌كی خێرا له كه‌شی ناوچه‌كه له ئێستادا خێرایی با له هه‌ندێ ناوچه زیادیكردووه بۆ سه‌رووی ٤٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.