یەكەمین دەروێشی كەسنەزانی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە دەستنیشان كرا
  2020-07-11       2583       
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەناو دەروێشانی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی، تۆمار کرا.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)، کە لە سەرچاوەیەکی پزیشکیی سلێمانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لە دەروێشانی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

هەروەک سەرچاوە پزیشکییەکە رایگەیاندووە، ئەو دەروێشە، کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتەکە رووی لە سلێمانی کردبوو، باری تەندروستیی ناجێگیر و خراپە.

رۆژی پێنجشەممە 9-7-2020، نزیکەی دوو هەزار و 500 دەروێش لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لەڕێی دەروازەی سنووریی باشماخ لە پێنجوینەوە بەبێ پشکنین و پاسپۆرت، دەروازەکەیان بڕی و روویان لە سلێمانی کرد.

رۆژی هەینی 10-7-2020، بە ئامادەبوونی هەزاران دەروێش، تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی، کە لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە، لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×