قەرەیلان: دوژمن دەیەوێت بەپاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئاپۆیی، سیاسەتی قڕکردن بەسەر هەمو کوردستاندا بسه‌پێنێت
  2020-07-31       812       
موراد قەرەیلان
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل -نەپەگە- ده‌ڵێت، دوژمن دەیەوێت بەپاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئاپۆیی، سیاسەتی قڕکردن بەسەر هەمو کوردستاندا بسه‌پێنێت.

ئاوێنه‌: موراد قەرەیلان لەپەیامێکدا بۆ ئاژانسی نوچە جوان‌ـدا داوای لەهەمو گەنجانی کوردستان کرد، کە تەنها تەماشاکەرو پشتیوان نەبن‌و لەتێکۆشان دژی داگیرکەریی، سیاسەتی شەڕی تایبەت‌و تێکۆشانی ئازادی ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان بەجێبێنن.

وتیشی‌، "ئێستا هێزێک کە دژی ڕژێمی فاشیست تێکۆشان‌و بەرخۆدان دەکات، بێگومان تەنها گەریلا نییە، بەڵام گەریلا سەرکێشی ئەم گۆڤەندە دەکات و دوژمن هەرەزۆر لەگەریلا دەترسێت، دەیەوێت پێش هەموو شتێک گەریلا پاکتاو بکات تا بتوانێت هێزەکانی دیکەش پاکتاو بکات، لەبنەمادا دوژمن دەیەوێت بەپاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئاپۆیی، سیاسەتی قڕکردن بەسەر هەموو کوردستان بسەپێنێت، ئامانجی ئەمەیە، بۆیە زیاتر لەسەر گەریلا بە تەکنیک و سیخوڕی شەڕەکە گەرمدەکات تا بگاتە ئامانج، دوژمن دەیەوێت کانیی گەریلا واتا گەنجان وشک بکات، گەنج نەک تەنها خاوەنداری لەخۆیان دەکەن، خاوەنداری لە وڵاتی و دۆزی خۆیان دەکەن، گەنج بیر لە داهاتووی کۆمەڵگا دەکاتەوە، دەیەوێت گەنجان بشکێنێت."

قەرەیلان ده‌ڵێت، "تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئەمڕۆ بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕێت، شەش ساڵە داگیرکەریی تورک لەژێر دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە-دا شەڕێکی گشتیی پاکتاوکردن لەدژی ئێمە پێشخستووە، بێگومان ئێمەش بەرخۆدانمان کردووە، ڕاستە باجمان داوە، بەڵام پێگەی خۆمانمان پاراستووە و دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە، دەیویست لە ماوەیەکی کەمدا لەناومان بەرێت بەڵام سەرنەکەوت، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە؛ “ئێمە باوەڕمان بە خۆمان هەیە کە دەتوانین لەژێر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و شوێنکەوتنی ڕیگای شەهیدە قارەمانەکان سەربکەوین”.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×