حەلبوسی داوا دەکات هەڵبژاردنی پێشوەختە زووتر ئەنجام بدرێت
  2020-08-01       319       

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کرد لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ دیاریکردنی بەروارێکی نزیکتر لەوەی کە مستەفا کازمی دیاری کردبوو.
 
ئاوێنه‌: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی فەیسبوک داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ دیاریکردنی بەروارێک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە زووتر لەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ رایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنەکە لە ٦ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

هاوکات حەلبوسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان شکستیان هێناوە لە جێبەجێکردن بەرنامەکانی خۆیان و هەر ئەوەیە بووەتە هۆکارێک بۆ ئەنجامدرانی خۆپیشاندان.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی ژیانێکی سەربەرزانە خۆپیشاندانەکان ئەنجام دەدرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×