نەخۆشخانەی رزگاری: هیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لەنەخۆشخانەکەمان نىیە
  2020-08-01       1016       

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایگەیاند "لێرەدا جارێکى تر ڕایدەگەیەنین کە هیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نىیە".
 
ئاوێنه‌: نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر کە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ خەوێنراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر چەند قسە و باسێکی دوێنێ شەو لەبارەی نەمانی بوتڵی ئۆکسجین و تێیدا هاتووە، “بۆ هاولاتیانى خۆشەویست و ڕاى گشتى روون دەکەینەوە کەوا دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆکسجین نەماوە هەرچەندە ڕامانگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لەراستیەوە هەروەها ئەمرۆ چەند بوتڵێکى ئۆکسجین بەناوى لایەنێکى سیاسى هێنرابووە نەخۆشخانە کەهەرچەندە لەکاتى ئێستادا بڕى تەواو هەیە بەیەدەگەوە. لێرەدا جارێکى تر ڕایدەگەیەنین کەهیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نى یە”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەداخەوە بۆ ئەوچەواشەو دڵەراوکێیانە ، کەلەسۆشیال میدیا و دەزگاکانى راگەیاندن بلاودەکرێتەوە ،لەهەمان کات هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەرێن خزمەتگوزارى چارسەرى بەرێگاى راست و زانستى خۆیدا بروات”.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندبوو، دووبارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەڵە باسی بابەتی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری دەکرێت، “هەموولایەك دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەبەك ئەو کێشەیە نییە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×