ئاماری‌ ئەمڕۆی كۆرۆنا له‌هه‌رێم: 277 توشبو، 10 گیانله‌ده‌ستدان
  2020-08-01       690       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 277 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 10 توشبو توشبو گیانیان لەدەستداوەو 94 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 465 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 277 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 202 هەولێر، 23 سلێمانی، 3 گەرمیان، 49 دهۆك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 94 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 82 هەولێر، 2 گەرمیان، 5 دهۆك، 5 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 10 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 7 هەولێر، 1 سلێمانی، 2 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 14 هەزارو 134 توشبو: 4530 هەولێر، 8548 سلێمانی، 581 دهۆك، 475 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە نۆ هەزارو 177 كەس: 3020 هەولێر، 5385 سلێمانی، 362 دهۆك، 410 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 406 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 1381 هەولێر، 2749 سلێمانی، 219 دهۆك، 57 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 551 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 129 هەولێر، 414 سلێمانی، 8 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×