"رۆژانە دوو هەزار کەس لەهەولێر توشی كۆرۆنا دەبن"
  2020-08-04       752       

 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر لە هەڵکشاندایە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات "رۆژانە نزیکەی دوو هەزار کەس لە هەولێر تووشی ڤایرۆسەکە دەبن". 


 
ئاوێنه‌: د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی داتاکانی تووشبوانی کۆرۆنا وتی، ئێستا لە هەولێر کۆرۆنا لە لووتکەی بڵاوبوونەوەی دایە "بەداخەوە رۆژانە 200 حاڵەت دەستنیشاندەکرێن و نۆ ئەوەندەی دیکەش تووش دەبن، واتە رۆژانە نزیکەی 2000 تووشبوو".
 
د. خاڵس قادر به‌ ڕوداوی راگه‌یاندوه‌  ، ئەو ژمارەیە لەسەر بنەمای ئیپیدیمیۆلۆجی، بەدواداچوون بۆ داتا پزیشکییەکان دەردەکەوێت و پێوەرێکی زانستییە، "ئەو تووشبووانەی دەستنیشاندەکرێن، تەنیا 20%ـی ژمارەی تووشبووانی راستەقینەن". 
 
ئەو پێوەرە بۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش پشتی پێدەبەسترێت، د. خاڵس وتیشی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی پشکنینەکان سنووردارن "بەشێک لەو کەسانە تیمەتەندروستییەکان دەستیان نایانگاتێ" بۆیە ژمارەی دروستی تووشبووان بەردەست نابێت. 
 
لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە هەولێر، ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە لووتکەیە، "پێشبینی دەکەین تاوەکو هەفتەیەکی دیکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت و دواتر کەم ببێتەوە". 
 
دوێنێ دووشەممە 244 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشانکران، سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، د. خاڵس ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پلانماندابوو ژمارەی پشکنینەکان زیاد بکەین و سەنتەری نوێی پشکنین بکەینەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان ناتوانین". 
 
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن، لە بەستنی دەمامک، دوورکەوتنەوە لە یەکدی و شوێنی قەرەباڵخ و دەستشووشتنی بەردەوام. 
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، 14 هەزار و 816 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە نۆ هەزار و 413 کەسیان چاکبوونەتەوە و 574 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×