میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە كە بكوژی خێزانە كوردەكەی گەڕەكی مەنسوری شاری بەغدا، لە هەولێر دەستگیركرا. دژە تیرۆری كوردستان دەڵێت: له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى شه‌وی رابردو له به‌غدا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه كوژران، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێم سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ست كه‌وتوه.
ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە، دەزگای هەواڵگری سەربە پۆلیسی فیدراڵی عێراق توانیویانە بكوژی ئەو خێزانە كوردە دەستگیربكەن كە شەوی رابردو لە گەڕەكی مەنسوری شاری بەغدا كوژران.
ئاماژەشیان بەوەداوە كە بكوژی ئەو خێزانە كوردە لە هەولێر و بە هەمانگی نێوان دەزگای هەواڵگری سەربە پۆلیسی فیدراڵی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بكوژی ئەو خێزانە گەیشتۆتە هەولێر.
لەلایەكی دیكەوە دژەتیرۆری كوردستان، كەمێك لەمەوبەر، لەلاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه كوژران، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ستكه‌وتوه‌و له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه."