كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات
  2020-09-25       601       

سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×