ڤیدیۆ..گیانلەدەستدانی دو كەس لە روداوێكی هاتوچۆدا لەهەولێر
  2020-10-16       1269       

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو، بەهۆی نەوەستان لە چرای سوری ترافیك لایتێكی شارەكە، ئۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك پێكیانداداوەو لەئاكامدا دو كەس گیانیان لەدەستداوەو یەكێكی دیكەش برینداربوە.

ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"شەوی رابردو لەکاتژمێر 8:30 خولەك لە چوارڕیانی مەخمور لەسەر شەقامی 100مەتری پێکدادانێک رویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری 'ئۆپل ئۆمێگا'و ماتۆڕسکیلێک."

وتوشیەتی"لەئەنجامی روداوەکە بەداخەوە دو کەس گیانیان لەدەستدا کە شوفێرو سەرنشینی ماتۆرسکیلەکە بون و کەسێکیش کە سەرنشینی ئۆپلەکەبو زامداربو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هۆکاریش بۆ کەوتنەوەی روداوەکە سەرپێچی هەردولا بو بە نەوەستان لەسەر چرای سوری ترافکلایت، بۆیە هەردو لا بەڕێژەی لەسەدا 50 خەتابارکران."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×