2020-10-16   1514     
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق باس لهڕوداوهكانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دهكاتو دهڵێت، فەرمان بەهێزە عێراقییەکان كرا بچنە ناو پارێزگای کەرکوکو ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ چەسپاندنی یاساو گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئیتیحادی.
ئاوێنه: حەیدەر عەبادی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویهتی، لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، دکتۆر عەبادی فەرمانیدا بەهێزە عێراقییەکان کە بچنە ناو پارێزگای کەرکوکو ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ چەسپاندنی یاساو گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئیتیحادیو هەڵکردنی تەنیا ئاڵای عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی بەسەفقەیەکی سیاسی بازرگانی بەو ناوچانەوە دەکراو بیرە نەوتەکانی شارەکە کۆنترۆڵکرابونو بۆ چەندان ساڵ گەندەڵکاران سودیان لێ دەبینی."
ئهوهشی نوسیوه، "دکتۆر عەبادی پارێزگارێکی نوێی بۆ کەرکوک دانا، دوای هەڵاتنی پارێزگارە توندڕەوەکەی (نەجمەدین کەریم) کە پشتیوانی لەڕیفراندۆم کردو بەشداری تێدا کرد."
راشیگهیاندووه، "عەبادی دوای شکستپێهێنانی ڕیفراندۆمەکە کە ئامانج لێی تێکدانی یەکگرتویی عێراق بو بەزنجیرەیەک ڕێوشوێن لەگەڵ هەرێمدا یاسای سەپاندو ڕێژەی 17% بەشە بودجەی هەرێمی بۆ 12% کەمکردەوە ئەوەش وەک هەموو پارێزگاکانی تری عێراقو بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوان. هەروەها قەدەغەی فڕینی خستە سەر هەردو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی، بۆئەوەی هەرێم ملبدات بۆ مەرجەکانی حکومەتی ئیتیحادیو بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانو دەروازەکان ڕادەست بکات".
سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق باس لهوهش دهكات كه ئەو هەنگاوانەی عەبادی لەلایەنی نێودەوڵەتییەوە پێشوازی گەورەی لێکرا، هەروەها عەبادی چەند لیژنەیەکی ڕەوانەی هەرێم کرد بۆ وردبینیکردنی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی موچەیان پێبدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم مەرجەکانی حکومەتی ناوەندی قبوڵدەکاتو داهاتی نەوت ڕادەستدەکات، ئەوەش یەکەمجار بو لەدوای ساڵی 1991وە لیژنەکانی حکومەتی ئیتیحادی بچنە هەرێم.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، سوپای عێراقو هێزەكانی حەشدی شەعبی، لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی مانگی ئەیلولی ئەو ساڵەو تێكشكاندنی داعش، هێرشیانكردە سەر ناوچە جێناكۆكەكانو ئەو ناوچانەیان بەكەركوكیشەوە لەژێر دەستی پێشمەرگە دەرهێنا.