تۆمەتبارێکی سەرەکی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بەکەفالەتی ملیۆنێک دینار ئازاد کرا
  2020-10-27       924       

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی کردنی تۆمەتبارێکی سەرەکی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی جارێکیتر دواخرا، تۆمەتبارەکەش بەکەفالەتی ملیۆنێک دینار ئازاد کرا.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ ٢٧ / ١٠، وادەی دادگایی کردنی تۆمەتبارێکی سەرەکی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بو، بەڵام لەبەرئەوەی سکاڵاکار ئاسۆس هەردی باری تەندروستی باش نەبو، داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کرد، دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٩ / ١١ / ٢٠٢٠.

 

لەهەمانکاتدا دادگا بڕیار دا بەئازاد کردنی تۆمەتبارەکە بەکەفالەتی ملیۆنێک دینارو رۆژی دادگایی کردن دەبێت ئامادە بێت. ئەم تۆمەتبارە، یەکێکە لەتۆمەتبارە سەرەکییەکانی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەكانی (70)یە.

 

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی لەڕێکخراوی DHRD ئامادەی دادگایی کردنەکە بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×