حکومەتی هەرێم: بۆری نەوتی هەرێمى كوردستان کراوه‌تە ئامانج‌و هەناردەکردنی نەوت وەستاوه‌
  2020-10-30       955       
لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوه‌تە ئامانج‌و بۆته‌ هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیاندراوێک لەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/30
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×