2020-10-30   437     
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مرۆ هه‌ینی 8 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه، 39 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئاوێنه: له‌و ئاماره‌دا كه د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 23 توشبو، له‌شه‌هید تاهیر والی به‌گ 10، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا 2، له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 4 توشبوی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته 210 توشبو كه 182 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 42 توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 28 توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، 31 توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مرۆ 8 توشبوی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.