فەرماندەیەكی یەكێتی بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد
  2020-11-22       1098       

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود بێسەری، فەرماندەی لیوای سكرتاریەتی سكرتێری گشتی یەكێتی بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: لاپەڕەی عەشیرەتی بێسەری لەتۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لیوا مەحمود بێسەری، كەسایەتی ناسراوی عەشیرەتەكەیان دوای نەخۆشكەوتنی بە ڤایرۆسی كورۆنا و مانەوەی بۆ ماوەی نزیكەی مانگێك، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كردوە.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتویەتی"بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود  بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×