پێنج رۆژنامه‌نوسی
شاری كه‌ركوك، له‌كاتی روماڵ و كاری رۆژنامه‌وانیدا له ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی ناحیه‌ی
سه‌رگه‌ڕان له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عیراقییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.
ئاوێنە: سۆران عه‌بدولكه‌ریم، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
له‌گه‌ڵ سۆران محه‌مه‌د و ئۆژین جۆڵا و دو میدیاكاریدا دیكه‌دا به (كه‌ركوك ناو)ی
وت: له‌لایه‌ن سوپاوه راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌پاساوی
به‌زاندنی سنوری هێزی سه‌ربازی بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خت، له‌كاتێكدا ئه‌وان
پێناسی كاری رۆژنامه‌وانییان پێیه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه
له ده‌زگاكانی ژیان، رۆژنیوز، ئه‌نادۆڵ و كه‌ركوك ناو كارده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی سۆران
دوای زیاتر له‌دو كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی سوپاوه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رگه‌ڕان
كراون تا دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان، ئازادبكرێن.
گوندی په‌ڵكانه،
كه رۆژنامه‌نوسه‌كان سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییان بون تیایدا، سنورێكی جێناكۆك
و ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێی هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌به، به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر
خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.