"لەچەند رۆژی داهاتودا شایستە داراییەکانی جوتیاران لەبەغداوە دەگاتە هەرێم"
  2020-12-29       509       

به‌وته‌ی‌ بەڕێوەبەری‌ سایلۆی هەولێر بەوەکالەت، لەچەند رۆژی داهاتودا شایستە داراییەکانی جوتیاران لەبەغداوە دەگاتە هەرێم.

ئاوێنه‌: هێمن موراد، بەڕێوەبەری‌ سایلۆی هەولێر بەوەکالەت له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ‌ رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا وەزارەتی بازرگانی عێراق قۆناغێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی‌، "بڕی ئەو پارەیە نزیکەی 11 ملیارو 700 ملیۆن دینارەو لەچەند رۆژی داهاتودا دەگاتە هەرێم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×