ڕونكردنەوەیەك لەوەزارەتی دارایی‌و ئابورییەوە
  2021-01-19       884       
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بەپارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆو بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بەنایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە."

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:


ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی 

ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە. ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان  بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-
1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی،  كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.
2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە.
3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.
4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.  
5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی  بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی  وەزارەتی دارایی كراوە،  بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە. 
6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە. 
7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.
هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان
                       بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×