2021-01-26   1342     
زیاتر له 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ر زامنی كردنی پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا.
ئاوێنه: له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كردووه، 113 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنه جیاجیاكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چه‌ند تێبینی‌و داواكارییه‌كیان بۆ گۆڕانكاریی له‌مادده‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021دا كردووه.
له‌یاداشته‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌پێویستی ده‌زانن كه له‌به‌رامبه‌ر پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌دا، هه‌ولێر 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بڕگه‌ی بژاردنی قه‌رزه‌كانی هه‌ڵبگیرێت.
ده‌قی یاداشتی 113 په‌رله‌مانتاره‌كه: