ئا: ئاوێنە
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ٢٢ ساڵ به‌سه‌ر رادەست کردنی ئۆجه‌لان
به‌توركیا، تا هه‌نوكه له‌یۆنان ده‌مه‌قاڵه ده‌كرێ سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی
كه به‌رپرسیاره له‌وه‌ی ئۆجه‌لان خرایه ته‌ڵه‌وه‌و كه‌وته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی
توركیا.
سافاس كالیندیریژیس، ئه‌فسه‌ری پێشووی هەواڵگریی یۆنان كه
هاوڕێیه‌تی ئۆجه‌لانی كردوه به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ست توركه‌كان، كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه‌تەوە‌و تێیدا چه‌ند لایه‌نێكی یۆنانی‌و
بیانی تر به‌به‌رپرسیارێتی ئاشكرا‌و نائاشكرا له‌پرۆسه‌ی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لاندا
تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره ئاماژە بەوە دەکات كاتێك ئۆجه‌لان له‌روسیا له‌ژێر
گوشاری ده‌رپه‌ڕاندندا بوه، سیاسه‌تمه‌داره یۆنانییه‌كان له‌خشته‌یان بردوه‌و
به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوه گه‌ر په‌نا بهێنێته به‌ر یۆنان، ده‌یپارێزن تا ئه‌و
كاته‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رادەست کردنەوەی رو له‌كزی ده‌كات،
یاخود تا ئه‌وده‌مه‌ی ناوبراو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ
كوردستان یان هه‌رجێگایه‌كیتر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سافاس، باس له‌وه‌شده‌كات
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی چه‌ند لایه‌نێكی یۆنانیدا بۆ په‌نادانی ئۆجه‌لان، حكومه‌تی
كوستاس سیمیتیس كه ئه‌وكات له‌یۆنان له‌سه‌ر حوكم بوه، داوای له‌ئۆجه‌لان كردوه
نه‌یه‌ت بۆ یۆنان، چونكه وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر گوشاری توركیا‌و ئه‌مه‌ریكادا بوه
بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی توركیای بكاته‌وه.
سافاس كالیندیریژیس، رونیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گوشاره‌كانی
سه‌ر ئۆجه‌لاندا له‌روسیاو وه‌رگرتنی به‌ڵێن‌و گفت له‌هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌یۆنان
بۆ پاراستنی، بڕیاریداوه روبكاته ئه‌و وڵاته‌و ئه‌وه‌شی كه حكومه‌تی كوستاس
سیمیتیس، پێشبینیده‌كرد رویدا‌و گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و توركیا بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی
ده‌ستیانپێكرد، ئه‌مه‌ش وای له‌ئۆجه‌لان كرد په‌نا بباته به‌ر ماڵی باڵێوزی
یۆنان له‌كینیا‌و له‌م گه‌شته‌شیدا 4 سیخوڕی یۆنانی به‌به‌رده‌وامی هاوڕێیه‌تیان
ده‌كرد. ئه‌فسه‌ره مخابه‌راتییه‌كه‌ی یۆنان، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی
كینیا رۆژێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، هوشیاری ئه‌وه‌یان داوه‌ته ماڵی
باڵیۆزه‌كه، «ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌و دز هه‌ڵبكوتنه سه‌ریان‌و
هه‌مویان بكوژن». بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه‌ش كینیا پێشنیازی كردوه فڕۆكه‌یه‌كیان
بۆ ته‌رخان بكات بیانگوازێته‌وه بۆ هه‌ر جێگایه‌ك كه خۆیان دیاری‌و ده‌ستنیشانی
ده‌كه‌ن، به‌ڵام سافاس ئه‌مه به‌فێڵ‌و چاوبه‌س له‌قه‌ڵه‌مده‌دا‌و باس له‌وه‌ده‌كات
ته‌نانه‌ت كینییه‌كان نه‌یانهێشتوه ئۆتۆمبیله دیپلۆماسییه یۆنانییه‌كان به‌كاربهێنن‌و
ئۆجه‌لانیان له‌نێو ئۆتۆمبیلێكی كینیدا گواستۆته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌و له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌دا
به‌ره‌و شوێنێكیان بردون كه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری فاڵكۆنی توركی تێدا وه‌ستاوه‌و
راسته‌وخۆ دوای بێهۆشكردنی ئۆجه‌لان گواستویانه‌ته‌وه بۆ توركیا.
سافاس پێشی وایه پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، به‌شێوه‌یه‌كی
نایاسایی ئه‌نجامدراوه‌و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه یۆنان خۆی كێشه‌كه‌ی دروستكردوه
كاتێك كه ئۆجه‌لانی گواسته‌وه بۆ كینیا‌و به‌مه‌ش به‌شێك له‌به‌رپرسیارێتی ده‌ستگیركردنی
ناوبراوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، حكومه‌تی یۆنان له‌وه‌دا
هه‌ڵه‌ی كردوه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیكردوه به‌ئۆجه‌لانه‌وه‌و ئه‌مه‌ش
وایكردوه به‌ئاسانی بكه‌وێته ژێرباری گوشاره ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه،
كه باشتر وا بو به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی داوای لێبكردایه یۆنان به‌جێبهێڵێت‌و
ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بمایه‌ته‌وه
تا ئه‌و كاته‌ی گوشاره‌كان بۆ رادەستكردنه‌وه‌ی كه‌مده‌بونه‌وه ئه‌وه ئه‌مڕۆ
له‌زینداندا نه‌ده‌بو».
سافاس كالیندیریژیس، به‌دوریشی نازانێت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان نه‌كه‌وتایه‌ته
ده‌ست توركه‌كان، ئه‌وا ئێستا وه‌ك په‌نابه‌ر له‌یه‌كێك له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان
ژیانی به‌سه‌رببردایه.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره هەواڵگرییەی یۆنان پێشی وایه پێداگری توركیا
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، له‌و كاته‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه كه تاڵه‌بانی‌و
بارزانی له 1998دا رێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنیان مۆركرد‌و ئه‌مه‌ش ترسی توركیای
زیاتر كرد له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌باكوری عێراق.
له‌كۆتاییدا سافاس، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م به‌هاره یه‌كلاكه‌ره‌وه
ده‌بێت بۆ كێشه‌ی كورد له‌توركیا‌و ئۆجه‌لان له‌ڕێگای پارێزه‌ره‌كانی‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی
له‌زیندان ده‌یكات، له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كورد‌و ده‌وڵه‌تی توركدایه له‌سه‌ر
بنه‌مای ئاشتی‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر دۆخێكی سیاسی دیاریكراو بێته پێشه‌وه
دوورنییه ئۆجه‌لان ئازادبكرێت‌و ئه‌وكاتیش به‌ڕێگاچاره‌ی سیاسی‌و له‌چوارچێوه‌ی
یاساكانی توركیادا داكۆكی له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات».