2021-02-13   464     
بڕیارە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونیش بۆ ئاوارەکان دروست بکات.
ئاوێنه: ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند: لەئێستادا کار بۆ دروستکردنی نزیکەی ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو ئاوارانە دەکەن کە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەمنیی ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان و رێکخراوە مرۆییەکان ھاوکاری دارایی حکومەت دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە: پرۆژەی تایبەت بە دروستکردنی ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون، تەنھا بۆ ئاوارەکانی کامپی جەدعە لە ناحیەی گەیارە دەبێت و دوابەدوای گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانیش، کامپی جەدعە بە یەکجاری دادەخرێت.